United States of America in the Twentieth century
له‌مێژووی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكادا گرنگی به‌لایه‌نی مێژووی سیاسیی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، رۆشنبیری و كه‌لتوری دراوه. هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی كیشوه‌ری ئهمریكاو سه‌ره‌تاكانی ژیان تیایدا باسیان لێوه‌كراوه. چونی ئه‌وروپاییه‌كان بۆ ئه‌مریكای باكورو دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی (كۆلۆنیالیزمی) خۆیان له‌و كیشوه‌ره تازه‌یه له‌دوای ساڵی 1492ه‌وه‌و بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌مریكای باكور له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی به‌ریتانیاوه له‌م كۆرسه‌دا خراونه‌ته‌روو.
له‌م كۆرسه‌دا باس له سیاسه‌تی به‌ریتانیه‌كان كراوه له نشینگهكانیان له ئه‌مریكای باكورو شوێنی ئه‌مرۆی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا. له‌به‌رامبه‌ریشدا پهرچهكردای دانیشتوانی ئهمریكاو هه‌وڵه‌كانیان بۆ رزگاربوون له‌ده‌ست سیاسه‌تی زوڵم و چه‌وساندنه‌وه‌ی بهریتاینهكان باسی لێوه‌ده‌كرێت تا چۆنیه‌تی خۆئاماده‌كردن بۆ شۆرشی دژ به به‌ریتانیه‌كان و سه‌رخستنی شۆرش و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا له 1776 و دانانی ده‌ستورو بنیاتنانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا.
له‌مێژووی ئه‌مریكادا ئاور له كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده به‌هێزه‌كانی ئهمریكاو سیاسه‌ت و رووداوه گرنگه‌كانی قۆناغه مێژوویییهكانی سه‌رده‌میان شرۆڤه كراوه‌و هه‌وڵدراوه به‌پێی قۆناغه مێژوویه‌كانی ئه‌مریكا لایه‌نی گه‌شه‌سه‌ندنی پیشه‌سازی و ئابوری ئه‌و وڵاته و ره‌نگدانه‌وه‌ی له مێژووی ئه‌مریكادا تیشكی بخرێته سه‌رو گفتوگۆیان له‌باره‌وه بكرێت.

مامۆستا: Hoshmand Ali