ماستر

Help with Search courses

Advanced studies in personality theories

بيَويستةخويَندكار ئاشنا ببي بةبابةتىبيردؤزةكانى كةسايةتى وهةروةها ئاشنابوون بةيةكةكانى كةسايةتى وةخويَندكار ئاشنابي بة جونيةتى تاقيكردنةوةكان لةبوارى كةسايةتى تاكو بتوانى سودى ليَوةرطرى بؤبابةتةكانى ترى زيان
Teacher: Jwan Noori

Advanced Studies in Educational measurement and evaluation

دووه‌م:
پێناسه‌ وناوه‌ڕۆكى زانستى بابه‌ته‌كه‌: گرنگی و‌ پێویستی ئه‌و کۆرسه‌
ئه‌م بابه‌ته‌ پێویستە بۆ هەلگرانى بروانامەى ماستەر لە پسۆرى پەروەردە و دەرونزانیدا، چونکە رونکردنەوە دەدات لەسەر:
ناساندنی فێرخواز بە چەمکە بنەرەتییەکانی پێوانە و هەڵسەنگاندن لە بوواری پەروەردەدا؛ لە رووی پێناسە و مەبەستەکان و بوووارەکانی ناو پۆل، جگە لە ناساندنی بە ئامرازەکانی وجۆرەکانی ئەزموونەکان لە رووی بونیادنانیان و پەرەپێدانیان و جۆرەکانیان و مەبەستەکانیان و تایبەتمەندییەکانیان و بوواری بەکارهێنانیان و لێکدانەوە وشیکردنەوەی ئەنجامەکانیان و گرنگییەکانیان و رێگای ئاماری پێویست بۆ دیاریکردنی تایبەتمەندییەکانیان، بۆ نموونە وەک ئەزموونە ژێدەر پشکنێراوەکان (یان مەحەکییەکان) (إختبار محكية المرجع) (Audited test reference) و ئەزموونە ژێدەر پێودانگییەکان (إختبار معيارية المرجع) (Standard test reference)، لەگەڵ کۆمەڵێک بابەتی تر کە گرنگن بۆ هەلگرانى بروانامەى ماستەر لە پسپۆرى پەروەردە و دەروونزانیدا.

سێیه‌م:
ئامانجى بابه‌ته‌كه‌:
په‌یامه‌ گرنگه‌کانی کۆرسه‌که‌ و ئه‌و خاڵانه‌ی که‌ پێویسته خوێندکار له‌کاتی کۆتاییی ئه‌و کۆرسه‌ فێریان ببێ
له‌ چوارچێوه‌ی ئاماده‌كردنی ، ئامانجه‌ گشتییه‌كانی وتنه‌وه‌ی ئه‌م وانه‌یه‌ بریتی ده‌بێت له ئاشنابوون بە ‌:
1. دیاریکردنی چەمکی پێوانە لە بوواری پەروەردە و دەروونزانیدا ناسینی جۆرەکانی و مەبەست و مەرجەکانی.
2. ئاشنابوون بە گرنگی پێوانە لە پەروەردەدا و ئاستەکانی.
3. روونکردنەوەی گرنگترین ئەو گرانییانەی رووبەروی کردەی پێوانە دەبێتەوە لە پەروەردەدا.
4. دیاریکردنی چەمکی هەڵسەنگاندنی پەروەردەیی.
5. روونکردنەوەی مەبەستەکانی هەڵسەنگاندنی پەروەردەیی و ئامانجەکانی و ئەرکەکانی.
6. ئاشنابوون بە جۆرەکانی ئەزموونەکان، باشییەکانیان و کەمووکورییەکانیان، چۆنییەتی پشکنینی راستگۆیی وجێگیرییەکەی
7. جێبەجێکردنی هەندێک ئامرازی ئاماری لە داتای وەرگیراو لە راستەقینەوە.
8. بەراوردکردن لە نێوان ئەنجامەکانی هەندێک تاک بە بەکارهێنانی هەندێک ئامرازی ئاماری.
9. ئاشنابوون بە گرنگترین ئاراستە نوێیەکان لە بوواری هەڵسەنگاندنی پەروەردەییدا.
10. دارێژتنی مۆدێلی ئەزموونەکانی دەستکەوت بە هەموو جۆرەکانییەوە بە فەراهەمبوونی مەرجەکانی ئەزموونی باش، وپشکنینی تایبەتمەندییە سایکۆمیترییەکانی، و چۆنییەتی جێبەجێکردنی ووەرگرتنی و وەرگێرانی.
11. ئاشنابوون بە دیاردە دەروونییەکان کە پێوانە دەکرێن، (وەک؛ زیرەکی، توانا کەسییەکان، تایبەتمەندییە کەسایەتییەکان، ئامادەباشییەکان وئاراستەکان).

دەرئەنجامە چاوەروانکراوەکان:
فێرخواز دوای خوێندنی ناوەرۆکی بابەتی پێوانە و هەڵسەنگاندن ئەم کارامەییانەی خوارەوە بەدەست بهێنێت:

کارامەییە زانەکییەکان:
1. چەمکی ئەم دەستەواژە بنەرەتییانەی خوارەوە دیاریبکات: پێوانە، هەڵسەنگاندن، دەستکەوت، ئەزموون.
2. بووارەکان و رەگەزەکانی هەڵسەنگاندنی پەروەردەیی دیاریبکات (مامۆستا، فێرخواز، پەیرەو، خوێندنگا).
3. سوودەکانی ئامانجەکانی هەڵسەنگاندنی پەروەردەیی بۆ هەریەکێک لە: فێرخواز، مامۆستا، خێزان، بەرێوەبەری خوێندنگا دیاریبکات.
4. زانینی ئامرازەکانی هەڵسەنگاندنی خوێندنگایی (ئەزموونەکان، راپرسی، تێبینیکردن).
5. روونکردنەوەی پەیوەندی ئەزموونی دەستکەوت بە ئامانجە پەروەردەییەکانەوە.
6. جیاکردنەوەی شیوەکانی ئەزموونەکانی خوێندگا.
7. دیاریکردنی لایەنە ئەرێنی و نەرێییەکانی شێوەکانی ئەزموونەکانی خوێندگا.
8. زانینی رێنمایی یارمەتیدەر بۆ چاککردنی بونیادنانی پرسیارەکانی ئەزموونەکان.
9. روونکردنەوەی گرنگی تایبەتمەندییە باشە پێویستەکان بۆ ئەزموونەکانی دەستکەوت.
10. زانینی رێگاکانی دیاریکردنی ئاستەکانی فەراهەمبوونی تایبەتمەندییەکانی تاقیکردنەوەی باش.
11. زانینی چۆنییەتی جیاکردنەوەی پرسیارەکان و برگە سەرکەوتووەکان بۆ تاقیکردنەوەکان.
12. زانینی چۆنییەتی چیاکردنەوەی بژاردە سەرکەوتووەکان بۆ پرسیاری هەمەجۆر بژاردە.
13. زانینی سیستمی روبریک و چۆنیەتی جێبەجێکردنی.

کارامەییە کردەییەکان:
1. بونیادنانی خشتەی تایبەتمەندییەکان.
2. بونیادنانی تاقیکردنەوەیەکی دەستکەوتی هاوسەنگ.
3. ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی ناو پۆل.
4. ئەنجامدانی ریڤیوو ئارتیکڵ بە پێی رێنماییەکانی وەزارەت و زانکۆ.
Teacher: Jabar Ahmed